هۆشیار زێباری: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتی جیهانی، گۆڕانکاریی گەورە بەڕێوەیە
وەزیری پێشووتری دارایی و ئابووریی حکوومەتی عێراق و سیاسەتمەدارێکی کورد رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی گەورە بە ئابووریی عێراقی دەگەیەنێت.
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق (2014- 2016) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتی جیهانی، گۆڕانکاریی گەورە بەڕێوەیە.
هۆشیار زێباری هەروەها رایگەیاندووە، ئەو گۆڕانکارییانە و دابەزینی نرخی نەوت، دەتوانێ زیانێکی گەورە بە ئابووریی عێراق بگەیەنێت، ”دەتوانێ ئابووریی ئەو وڵاتە شەلەل بکات“.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە نیگەرانیی خۆی لە نەبوونی هیچ پلانێکی جددی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ”کارەسات“ی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”بەداخەوە ھیچ پلانێکی جددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کارەساتە دانەڕێژراوە“.
باسنیوز
