له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له كوردستان مامەڵەکان رادەگیرێن
بەنگین قاسم، سەرۆکی ئەنجوومەنی داداوەری هەرێمی کورستان لە بڕیارێکدا کە ژمارە 13ـی بەسەرەوەیە و 8-3-2020 دەرچووە، ئاماژە بەوە دەکات، "بۆ ئەوەی قەرەباڵخی لە حەرەمی دادگاکان کەم بکرێتەوە، بۆ بەرژەوەندی گشتی بە کۆی دەنگ بڕیاردراوە له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان مامەڵەکان نەبینرێن و رابگیرێن".
لە بڕیارەکەدا هاتووە؛ بەکۆی دەنگ بڕیاردراوە مامه‌ڵه‌كان له دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی و مه‌وادی كه‌سی(جگه له داوایه‌كان) و مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به ونبوون (مفقودات) له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه نه‌بینرێن و رابگیرێن".
سەرۆکی ئەنجوومەنی داداوەری، باسیسی لەوەکردووە ئەو بڕیارەیان تاوەکو 1-4-2020 کاری پێدەکرێت.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ده‌وام له گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و ته‌نیا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه راده‌گیرێن و نابینرێن.
