وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە روونكردنەوە دەدات
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، سەرباری ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکوومەت. گوتیشی لە كاتی دابەشكردنی مووچەدا، گەنجینەكان و بانكەكان دەوامیان دەبێت و مووچە دابەش دەكەن.


ئەمڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 9 بڕیاری بۆ پێشگرتن لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد، ده‌وامی فەرمی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تیش لە 11ی ئادارەوە تا 26ی ئادار ڕاگیرا.


هەرچەندە لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی یان ڕاگرتنی دەوامی بانکەکان نەدراوە، بەڵام سەرچاوەكەی دارایی گوتی "بانکەکان بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچە و ڕاناگیرێت".

ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی كرا.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كەمێك پێش ئێستا لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاندبوو كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.











باسنیوز



Top