هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانن بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا
رزگار مورتكه، به‌رپرسى ته‌ندروستى فه‌رمانده‌ى هه‌ولێر راى گه‌یاند: "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرنا بۆ خۆپاراستنمان له‌م ڤایرۆسه و له‌ژێر رێنماییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ هه‌ڵساین به پشكنینى پێشمه‌رگه‌كانى فه‌رمانده‌ى هه‌ولێر یه‌كه‌ى 47 وه‌ك خۆپارێزیه‌ك له ڤایرۆسى كۆر‌ونا".
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه له خزمه‌تى هاووڵاتییانین له ده‌وامكردن رۆژانه به‌رده‌وامین و خه‌ڵكێكى زۆر ڕوومان تێده‌كات بۆ رایىكردنى مامه‌ڵه‌كان بۆیه خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامى پشكنینه‌كانمان زۆر باش بوون پێشمه‌رگه‌ش پابه‌ندى بریاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن".
باس‌نیوز
