سلێمانى.. نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه‌ى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا له دوو ڕۆژى داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه بۆ تووشبوانی ڤایرۆسى كۆرۆنا دروست كراوه، له 50 قه‌ره‌وێڵه‌وه بۆ 65 قه‌ره‌وێڵه زیاد كراوه، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت".
گوتیشی: "پێداویستییه پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا كه‌م بێت، زۆر به ئاسانی ده‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، نه‌خۆشخانه‌كه سه‌رجه‌م پێداویستییه پزیشكییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆناى له‌خۆ گرتووه، "سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون له دامه‌زراندنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه".
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر داوا له خه‌ڵكى ده‌كات: "هاوكارمان بن و پابه‌ندی ته‌واوى ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان له شوێنى جه‌نجاڵ بپارێزن".
باسنيوز
