ته‌ندروستیى سلێمانى: ڕه‌وشى ته‌ندروستیی ئه‌و نۆ كه‌سه جێگیره كه تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه
د. یاد نه‌قشبه‌ندى، گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ته‌ندروستیى سلێمانى ڕاى گه‌یاند: "ئه‌و نۆ كه‌سه‌ى تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، ڕه‌وشى ته‌ندروستییان جێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه، به‌ڵام به‌رده‌وام چاودێریى وردى پزیشكى ده‌كرێن".
گوتیشى: "ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن، به هۆكارى ئه‌وه‌ى پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه، ده‌بێ بۆماوه‌ى 14 ڕۆژ له نه‌خۆشخانه بمێننه‌وه و به‌رده‌وام پشكنینى پزیشكیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام پزیشكه‌كان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن كه دواى 14 ڕۆژه‌كه نه‌خۆشخانه به‌جێ ده‌هێڵن، یان بمێننه‌وه".
یاد نه‌قشبه‌ندى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "له‌ناو شارى سلێمانى 8 شوێنى كه‌ره‌نتینه هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له دابڕگه‌ى پزیشكین (كه‌ره‌نتین) و پشكنینی پزیشكیان بۆ كراوه، ێمه‌ش هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شه‌وى ڕابردوو 8/3/2020، د. سه‌باح به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستى سلێمانى، له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "دوو هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگ و هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت"، ئاشكراشی كرد كه تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له سلێمانی چاك بووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نه‌خۆشخانه به‌جێ ده‌هێڵێت.
باس‌نیوز
