ڕاپەڕین.. ھەڵمەتی دابەشکردنی پۆستەری ڕێنمایی خۆپاراستن لە کۆڕۆنا بەڕێوە دەچێت
محەمەد چاوشین، ئەندام لە دەستەی ڕێکخراوی ھاوکاری و ھۆشیاری خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لەلایەن ئەندامانی دەستەکەمانەوە لەناو بازاڕی قەڵادزێ، ژمارەیەک ڕێنمایی تەندروستی بۆ چۆنیەتیی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر شۆفێران و دووکانداران و ھاووڵاتیاندا دابەش کرا".
گوتیشی: "بڕیارە لەڕۆژانی داھاتوودا، ھەڵمەتەکە لە شوێنە جیاکانی دیکەی سنووری پشدەر درێژەی ھەبێت".
لەمبارەوە ئاراز ڕەمەزان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە ئەمڕۆوە بە ھاکاری و ھەماھەنگیی بۆردی گەنجان لە شاری رانیە دەست بکەین بە دابەشکردنی سەدان پۆستەری ڕێنمایی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شوێنە گشتیەکانی سنووری ڕاپەڕین و دواتریش ھەڵمەتەکە بۆ گەڕەک و ماڵەکانیش دەگوزینەوە".
باسنیوز
