لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/3/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سبه‌ى سێشه‌ممه، لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت، سەرەتا لە وێستگەی 132 كەی ڤیی سۆران، لەسەر ڕێگای سۆران - رەواندز و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە - سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی شه‌ش ملیۆن و 700 هه‌زار و 50 دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دواتر هەر لەهەمان ڕۆژدا، بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە ئاو (HIDRO +) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت - ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت".
باسنيوز
