لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چەند ‏بڕیارێکی نوێ دەردەکات

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چەند ‏بڕیارێکی نوێ دەردەکات
پارێزگای هەڵەبجە چەند ‏بڕیارێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ‏کۆرۆنا ‏دەردەکات و دەڵێت، ئەو هاونیشتمانییانەی لە ئێرانەوە هاتوونەتەوە و خۆیان رادەستی تیمی ‏تەندروستی و لایەنە ‏پەیوەندیدارەکان نەکردووە رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.‏

ئەمڕۆ یەکشەممە 08-03-2020، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ‏کۆرۆنا لە هەڵەبجە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی نوێ دران کە بریتین لە:

یەکەم: لە 09-03-2020 کاژێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ کاژێر 01:00 ی ‏دوای نیوەڕۆ، رشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە لەلایەن ‏شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت‎ .‎

‏- پێویستە دووکانەکان لە بەرواری 09-03-2020 لە کاژێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ ‏کاژێر 01:00 ی پاشنیوەڕۆ دابخرێن‎.‎

‏- خاوەن مارکێت پێشانگە و هتد، پێویستە لە سەر ئەرکی خۆیان هەستن بە ‏تعقیمی شوێنەکانیان بە زووترین کات‎ .‎

‏-‏‎ ‎بەنزینخانەکان لە کاتی تێکردنی بەنزین پێویستە رەچاوی تەعقیمکردنی ‏ئەوشوێنانە بکەن کەدەست بەری دەکەوێت دەستکێش بەکاربێت لەلایەن ‏خاوەن بەنزینخانەکانەوە.‏

‏-‏‎ ‎چێشتخانە و چایخانە و قەسابخانەکان پێویستە پابەندی سەرجەم ‏رێنماییە تەندروستییەکان بن بە بەکارهێنانی دەستکێش و پێداویستییەکانی دیکە و دەبێت مەوادی ‏تەعقیم بەکاربهێنن‎.‎

دووەم: ‎قەدەغەکردنی سەرجەم کەرەستەکانی یاریکردن وەک تاوڵە و دۆمینە و ‏ئۆکەی لەچایخانە و کافتریاکان لەرۆژی 09-03-2020.

سێیەم: سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە خۆیان رادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە ‏پەیوەندیدارەکان نەکردووە رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و لەئایندەدا ‏هەرکەسێک بەقاچاخ بێتەوە و خۆی نەناسێنێت ئیجرائاتی تووندی یاسای ‏لەگەڵ دەکرێت‎.‎

چوارەم: ‎هەر هاووڵاتیەک کە کێشەی تەندروستی لە نیشانەکانی ڤایرۆسی ‏کۆرۆناوە نزیک بێت لەبری نەخۆشخانەی فریاکەوتن پێویستە سەردانی ‏نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات کە 24 کاتژمێر کراوەیە و شوێنی ‏تایبەت ئامادەکراوە‎.‎

پێنجەم: بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان راگیراون و پێویستە پرسەکان ‏لەکۆڵانەکانیشدا دانەنرێت‎.‎
Top