سکرتێری په‌رله‌مان: ئه‌وله‌ویه‌تی پرۆژه‌مان تێپه‌ڕاندنی ده‌ستووری هەرێمی کوردستانە
مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێری پەرلەمانی كوردستان، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "هه‌تا راپۆرتی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ته‌واو نه‌بێت، ناتوانرێت كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكرێن، چونكه ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی پێویسته و ڕه‌نگه په‌رله‌مان ره‌چاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و ئه‌و هه‌موو كۆبوونه‌وانە یه‌ك له‌دوای یه‌ك ره‌نگه كاریگه‌ریی دروست بكات، بۆیه ره‌چاوی پرسی ته‌ندروستیش ده‌كرێت".
گوتیشی: "وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان وامان داناوە هه‌ر كاتێك راپۆرت ئاماده بوو، كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت".
راشی گه‌یاند: "له 1ی 3وه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی تازه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی پێ كردووه و گرنترین پرۆژه بریاریش وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی كاریی پەرلەمان کە ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه ڕێککەوتن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی".
باسنيوز
