هاتوچۆى سۆران ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى هاووڵاتییانى سۆران، مێرگه‌سۆر، ڕواندز و چۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، كارى كۆمپانیاى پشكنینى ئۆتۆمبێل (P.V.I) له سۆران به‌رده‌وام، ڕۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی له كاتژمێر 8ى به‌یانى تاوه‌كوو 3ى پاش نیوه‌ڕۆ، پشكنینی ئۆتۆمبێل (فه‌حسى هه‌ززه) بۆ ئۆتومبێلەکان ئەنجام دەدرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، خاوه‌نى هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه ساڵیانه (سه‌نه‌وی)ى ئۆتۆمبێلى به‌سه‌رنه‌چووبێت، بۆ ئه‌نجامدان و نوێكردنه‌وه‌ى پشكنینى ئۆتۆمبێل، ده‌توانێت سه‌ردانى كۆمپانیاى (P.V.I) بكات".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پشکنینی هونەریی ئۆتۆمبێل کە لەلایەن (هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێل)ى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆیە، ئەنجام نادرێت، کە بۆ نوێکردنەوە و بەناوکردنی ئۆتومبێل، یان دەرهێنانەوەی ساڵیانەى ئۆتۆمبێل و تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلى بزربوو، یان خراپبوو پێویستە.
باسنيوز
