له شارهزوور مێرمنداڵێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
کەمال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 7/3/2020، لە شارەدێی وارماواوە مێرمنداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانەى شههید ڕهئووف بهگ، کە بەشێکی جەستەی سووتابوو".
گوتیشی: "مێرمنداڵەکە تەمەنی 17 ساڵ بووە و پاش چارەسەری سەرەتایی، ڕەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام پاش ماوەیەک پێیان ڕاگەیاندین گیانی لەدەست داوە".
باسنيوز
