ھاوپەیمانان بەھاوكاری پێشمەرگە داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن

ھاوپەیمانان بەھاوكاری پێشمەرگە داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن
فڕۆكە جەنگییەكان ھاوپەیمانان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەكەن و 12 چەكداری داعش كوژران.

سەرچاوەیەك لە ھێزی پێشمەرگە راگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ بە چڕی بنكەكانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان كرد و چەند هێلیکۆپتەرێکیش دابەزینە ناو شاخەکە بەرامبەر گوندەکانی چوارگۆمان و بەردی سپی و عەلیەڕەش".

سەرچاوەیەکە گوتیشی: "لەو بۆردوومانەدا 12 چەكداری داعش كوژران و بۆردوومانەكان بۆ سەر پێگەكانی داعش بە ھاوكاری پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".





K24
Top