پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بە قاچاخ بێتەوە کەسوکارەکەشی کەرەنتین دەکرێت
راشیگەیاند، پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، دەنا رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت.
لەبارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆس لە هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنە شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا، شێرپەنجەی هەبووە و چۆتە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، قوتابخانەکانمان داخستووە تاوەکو خەڵک خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن، نەک بچنە سەیران و شوێنە جەنجاڵەکان.
K24
