سەرۆک بارزانى به‌بۆنه‌ى ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامێکی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/3/2020، سه‌رۆك بارزانى بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پەیامێکی پیرۆزبایی لە پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویتەر) بڵاو کردەوە و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەت، پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی كوردستان و جیهان دەكەم".
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها گوتی: "ئافرەتانی كوردستان هەمیشە لە شۆڕش و بەرخوداندا پاڵپشتی پێشمەرگە بوونە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەباتی ئازادیخوازیی گەلەكەیاندا هەبووە و قوربانییان داوە".
باس‌نیوز
