قایمقامی سۆران زانیاری نوێ‌ لەسەر بڕینی دووكانێكی زێڕنگری دەخاتە ڕوو

قایمقامی سۆران زانیاری نوێ‌ لەسەر بڕینی دووكانێكی زێڕنگری دەخاتە ڕوو
دوای ئەوەی لەڕێگەی تونێلەوە دووكانێكی زێڕنگری لە بازاڕی سۆران بڕدرا، قایمقامی قەزای سۆران، وردەكاری و زانیاری نوێ لەو بارەوە ئاشكرا كرد.

كرمانج عیزەت، قایمقانی سۆران، لەمبارەوە رايگەیاند: "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 7/3/2020 لە رووداوی دزیكردن لە دووكانی زێڕنگری كەیفی دەرگەڵەیی لە بازاڕی سۆران ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ‌ هێزە ئەمنییەكان دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە لەم رووداوە، دواجار دەركەوت كە ئەم دووكانە لەڕێی تونێلێكەوە بە دووریی چەندان مەتر کەلە زێرابی ناو بازاڕی سۆران لێ دراوە، تا گەیشتوونەتە ناو دووكانی زێڕنگەرەكە و زێڕ و پارەكەیان دزیوە، سەبارەت بە بڕی زێڕ و پارە دزراوەكەش، هەر یەكە و بە شێوەیەك باسی دەكات، بەڵام بەپێی دوایین زانیاری و بە قسەی خاوەن دووكانی زێڕنگرەكە، زیاتر لە 36 كیلۆ زێڕ و (300) هەزار دۆلاری لێ‌ دزراوە".

گوتیشی: "تا ئێستا لە سۆران بگرە كوردستانیش دزی بەو شێوەیە نەكراوە، كە بتوانرێت ئەم هەموو مەودایە لەژێر زەوی ببڕدرێت تا دەگەنە ناو دووكانەكە، پێشبینی دەكرێت چەندین رۆژ كاری لەسەر كرابێت، چونكە كارێكی ئاسان نییە و بە هەموو كەسێك ناکرێت، تا ئێستاش لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە".











باسنيوز


Top