پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، كارمه‌ندان و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/3/2020، به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕێنوێنییه‌كى بۆ گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە دامودەزگاکانی تەندروستی له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی دەروونی هاووڵاتییان و گەیاندنی زانیارییە تەندروستییەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چ لەبارەی هۆشیارکردنەوە بێت، یاخود لەبارەی زانستییەوە بێت، نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت، هه‌روه‌ها نابێت بڵاوکرنەوەی زانیاری سەبارەت بەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەت بڵاو بکرێتەوە، یان هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگریکردن لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتییان بڵاو بکەنەوە".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "به‌ پێویستی ده‌زانین هەر پزیشكێك، یاخود كارمه‌ندێك دەتوانێ لە ڕێگەی یاداشتێکەوە پێشنیارەکان ئاراستەی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناچار ده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌ به‌ر".










باسنيوز


Top