داوا ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یەکی په‌رله‌مانی کوردستان ببرێته هه‌ڵه‌بجه
محێدین حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیستی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕايگەیاند: "60 په‌رله‌مانتاری كوردستان له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان داوامان كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان له هه‌ڵه‌بجه ساز بکرێت و داواكارییه‌كانمان داوه‌ته دەستەی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین".
گوتیشی: "بڕیاره له‌گه‌ڵ چوونی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و شاره و كۆبوونه‌وه‌یان له‌و شاره، وه‌زیره‌كانی تایبه‌تمه‌ند و به‌رپرسی كێشه و گرفته‌كانیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و سێكته‌ره‌كانی دیكه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ببن".
باسنيوز
