لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 240 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
هەرچەند ئامارە فەرمییەکانی ئێران، دیاریی ناکات لە ەهر پارێزگا و شارێک چەند کەس گیانیان لەدەست داوە، بۆیە نازانرێت لەکۆی ئەو 145 کەسەی کە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە، چەند کەسیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سەرجەم 240 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون، ژمارەی حاڵەتەکانی هەر پارێزگایەک بەم چەشنەیە:
پارێزگای ورمێ 33 حاڵەت
پارێزگای سنە 54 حاڵەت
پارێزگای کرماشان31 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 15 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 107 حاڵەت
جیاواز لە ئامارە حکوومییەکان، هەندێ سەرچاوەی ناوفەرمیش باس لە گیانلەدەستدان لە شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان و کرماشان دەکەن، بەڵام هێشتا هیچ ئامارێکی فەرمی لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنيوز
