بەهۆی کۆرۆناوە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دوادەخرێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاندووە "وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سۆنگه‌ی مكوڕبوونی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشه‌نگا، كارگێڕی پێشه‌نگا بڕیاریدا خولی پازده‌هه‌مینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه دوابخات".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه، داوای لێبوردن ئاراسته‌ی هه‌موو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین له هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ كه هه‌موومان له‌سه‌رمان پێویسته به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه بكه‌ین و به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له پاڵپشتی كردنی هه‌وڵوكۆششی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و رێكاره سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه".
کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب به‌ڵێن دەدات کە ئه‌م خوله‌ی پێشه‌نگا، له كاتێكی دیكه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام بدرێت.
باس‌نیوز
