ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: هێشتا خەڵک بە قاچاخ لە ئێرانەوە دەهێندرێنە سلێمانی
به‌رزان حامید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەیاند، لێژنه‌یه‌كی كاتی له ئەنجوومەن و لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و قائیمقامیه‌ت پێكهێنراوه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ”ئێستاش ته‌واوی ئه‌نجوومه‌ن سه‌رقاڵی ئه‌م پرسه‌ین".
ڕوونیشی کردەوە، حكوومه‌ت بودجه‌ی پێویستی بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه، بۆیە دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت چه‌ند حاڵه‌تێك تۆمار كراوە، ئێستا ”رێكاری باش“ گیراوه‌ته به‌ر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانیش له‌سه‌ر هێڵە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتى: ”به‌داخه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین کە له سنووره‌كانه‌وه تائێستا به‌شێوه‌ی قاچاخ خه‌ڵك دێته ژووره و بارهه‌ڵگریش هێنراوه‌ته‌وه ژووره كه ئه‌مه زۆر مه‌ترسیدارە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەو لێژنە کاتییەی پێکیانهێناوە، ”داواکاریمان خستووەتە ڕوو کە ئەگەر پێویست بکات، به هاوكاریی هەموو لایەک، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی ئێران و سلێمانی بكرێت و كۆنترۆڵی ئه‌و قاچاخە بكرێت“.
باسنيوز
