له سلێمانى شوێنێكى فرۆشتنى ده‌رمانی گیایی داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/3/2020، قایماقمیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕاى گه‌یاندووه: "دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌بوونی ده‌رمانی ڕێگه‌پێنه‌دراو له پێشانگایه‌كی فرۆشتنی پۆشاكی خانماندا، بریكاری كۆمپانیای ئه‌لفای ئۆكرانی بڕێك ده‌رمانی له‌وێ شاردووه‌ته‌وه و به كڕیارانی ده‌فرۆشێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌رمانی گیایی ده‌فرۆشن ڕێگه‌یان پێ نادرێت مامه‌ڵه به‌و ده‌رمانانه‌وه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه بۆ نه‌خۆشی ده‌نووسرێت، چونكه ده‌رمان پێوستی به كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای خۆی هه‌یه".
سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، هه‌ر پێشانگایه‌ك ده‌رمانی ڕێگه‌پێنه‌دراو له شوێنی دیكه بشارێته‌وه و بیفرۆشێت، شوێنه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
له‌شكر حه‌مید ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، فرۆشتنی ده‌رمان پێویستی به ڕێنوێنى و چۆنیه‌تیی به‌كارهێنان و كاتی به‌كارهێنان هه‌یه، كه ته‌نیا دكتۆری ده‌رمانساز ده‌توانێت له ده‌رمانخانه‌كاندا ئه‌و ڕێنوێنییانه به نه‌خۆشه‌كه بڵێت، یان یاریده‌ده‌ری ده‌رمانساز به مه‌رجێك له‌ژێر چاودێریی دكتۆری ده‌رمانسازدا بێت.
ئاشكراشى كردووه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
