کەركووك.. بڕێكی زۆر ماسیی ماوە بەسەرچوو لەناو بران
سامان یایە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "بەشی چاودێری تەندروستیی سەر بە كەرتی تەندروستیی كەركووك، لە هەڵمەتێكیاندا بۆ پشكنینی خواردنگە و دووكانەكان بەدوای خواردنی بەسەر چوو، توانییان لە گەڕەكی رەحیمئاوای كەركووك، 100 كیلۆ ماسیی (بەحری)ی ماوە بەسەرچوو كە ناشزانرێت لەكوێوە هێندراوە لەناو ببەن".
گوتیشی: "هاوكات لەو هەڵمەتەدا 250 سینی پیتزا كە بە كەرەستەی خراپ دروست كرابوون لەنێو ببەن، هەروەها نانەواخانەیەك و هۆڵێكی لەشجوانییان بۆ ماوەی مانگێك داخست كە پابەندنەبوونە بە رێنمایەكانی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووكەوە".
باسنيوز
