له هه‌ولێر دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر نێرگەلەدا گیرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاه كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تیمەکانی پۆلیسی هەولێر، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر نێرگەلەدا گرت.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئەم هەڵمەتەی پۆلیسی هەولێر بۆ دەستبەسەرداگرتنی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان، بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییان، تا ماوەیەکی نادیاریش بەردەوام دەبێت.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پۆلیسی هەولێر هەموو ڕێکار و ڕێوشوێنێکی پێویستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى كۆرۆنا گرتووەتە بەر.
باسنيوز
