دوو دەروازەی کوردستان بە رووی ئێران بە تەواوی داخران

دوو دەروازەی کوردستان بە رووی ئێران بە تەواوی داخران
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، دوو دەروازەی باشووری کوردستان بە رووی ئەو وڵاتە، بە تەواوی داخران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2-2020، لیوا روکن حامد شەمەری، فەرماندەی پۆلیسی دیالە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، هەردوو دەروازەی سنووری مونزەری لەخانەقین و مەندەلی لە نزیک شارەدێی مەندەلی، بە تەواوی داخران.

لیوا روکن حامد شەمەری ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو دوو دەروازەیە بەڕووی ئێران لەسەر داوای فەرمانگەی تەندروستیی دیالە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا لە ئێران، داخراون.

مەندەلی و خانەقین دوو ناوچەی باشووری کوردستانن، کە دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئێران دوو هەزار و 922 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، 92 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز


Top