لە بەردەم دادگایەکی سنووری پارێزگای سلێمانی شەڕە تەقە ڕووی دا و قوربانی هەیە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٠، لە بەردەم دادگای حاجیاوە، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی داوە و یەکێک لەو بنەماڵانەی کە پێشتر کوڕێکیان کوژرابوو، تەقەیان لە بنەماڵەکەی دیکە کردووە.
جەختیشی کردەوە کە شایەدحاڵەکان باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی شەڕەکەدا قوربانی هەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی وردەکارییەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجیاوا زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "ئێستا پۆلیس و ئاسایشی سنوورەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ڕووداوەکەن".
باسنيوز
