له هه‌ولێر حه‌وت تۆن په‌نیر به‌هۆى نه‌شیاوى بۆ خواردن له‌ناو برا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/3/2020، بەڕێوه‌بەرایەتيی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاى گه‌یاندووه: "تیمەکانی چاودێری و سەلامەتیی خۆراک، پشکنینیان بۆ زیاتر لە حەوت تۆن پەنیر کرد کە خاوەنەکەی بەنیاز بوو لە بازاڕ ساغی بکاتەوە، دەرکەوت کە ئەم پەنیرە شیاوی خواردن نییە، بۆیە لەلایەن تیمەکانەوە لەناو برا".
ده‌شڵێت: "تیمەکان لە گەڕان و پشکنین بەردەوام دەبن، بە تایبەت لەو ماوەیدا بۆ ئەوەی هاووڵاتییان تەندروست و باش بن، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک، تیمەکانمان بەم ژمارە تەلەفۆنه (07504901363) ئاگادار بکەنەوە".
باسنيوز
