ئەمڕۆ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە ئەڵمانیا
سامان ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی٣ی٢٠٢٠ شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە ئەڵمانیا و بەشداریی کۆنفرانسێکی تایبەت بە کێشەی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سەرکەوتنی دەکات کە بەرلین بەڕێوە دەچێت".
شاندەکە بە سەرۆکایەتیی ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامیەتی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بەشدار دەبن.
گوتیشی: "کۆنفرانسەکە لە بەرلین بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت".
باسنيوز
