حاڵەتێکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

حاڵەتێکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی بۆ کوردستان24ـی ئاشکرا کرد، تووشبووەکە تەمەنی 70 ساڵە و وتار خوێنە، بەم کەسەشەوە، ژمارەی تووشبوان لە سلێمانی بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

لە درێژەی ڕێکارەکانی پشکنین بۆ گومانلێکراوان، کەسێکی تر لە هەرێمی کوردستان لە پشکنین دەرچوو هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، دانیشتووی شاری سلێمانی دوای نەخۆش کەوتنی و سەردانی پزیشک گومانی لێکرا.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکی دانە.






K24 –
Top