قایمقامی سۆران: ئەوانەی بە قاچاخ لە ئێران هاتوونەتەوە خۆیان رادەست كردووه‌

قایمقامی سۆران: ئەوانەی بە قاچاخ لە ئێران هاتوونەتەوە خۆیان رادەست كردووه‌
قایمقامی سۆران، ئاشكرای دەكات، لە سنوورەكەمان سەرجەم ئەو كەسانەی كەبە قاچاخ لە ئێران گەڕاونەتەوە، خۆیان رادەست كردووە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لە سۆران تۆمار نەكراوە.

كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، رایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، رێوشوێنی خۆپاراستنی توند گیراوەتەوە بەر، بەتایبەتیش بۆ ئەو كەسانەی كە لەو وڵاتە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ دڵنیابوون بۆ چەند رۆژێك دەخرێنە ژێر چاودێریی پزیشكییە، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لە سنوورەكەمان تۆمار نەكراوە و تیمەكانیشمان بەتەواوی پێداویستییەكان هەردەم لە ئامادەباشیدان".

گوتیشی: "سەربارەت بەو كەسانەی كە بە شێوەی قاچاخ لە ئێران گەڕابوونەوە بۆ سنوورەكەمان، كە بریتی بوون لە چەند كەسێك دوای بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و هەوڵەكانمان، خۆشبەختانە سەرجەم ئەو كەسانە خۆیان رادەست كردووە و خراوەنەتە ژێر چاودێریەوە و لەوانیش هیچ حاڵەتێكی گوماناوی تۆمار نەكراوە".












باسنیوز

Top