ئەحمەدی حاجی رەشید زامی شکستهێنانی عەلاوی بە تۆمەتبارکردنی لایەنەکانی کوردستان ساڕێژ دەکا
ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵ کە وتارەکەی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە محەمەد تۆفیق عەلاوی رازی بووە ژمارەی وەزیرەکانی کورد زیاد بکات و مافە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بدات، کەچی پەرلەمانتارانی کورد تێکڕا دەنگیان پێی نەداوە.
پێشتر ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدینی پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان کە بەشی زۆریان لەوانەن کە بە دژایەتیکردنی بەردەوامی قەوارەی هەرێمی کوردستان بە پاساوی جۆراوجۆر ناسراون، گرووپێکیان پێکهێنابوو و لە دەرەوەی لایەنە سیاسییەکان، گفتوگۆیان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی دەکرد، بەڵام هیچ بایەخێکی ئەوتۆ بە گرووپەکەیان نەدرا.
لەمبارەیەوە نهدا عهنتهر، مامۆستای زانکۆ رایگەیاند: ”بۆ بیرهێنانەوەی کاک ئهحمهدی حاجی رهشید و برادهرانی دیکەش، محهمهد تۆفیق عهلاوی خۆی غهدری له خۆی کرد که نهیتوانی داواکاریی پێکهاتهکانی عێراق جێبەجێ بکات و کابینەکەی پێک بهێنێت، هەروەها عهلاوی وهک حهیدهر عهبادی جۆرێک له غرور گرتی و دهیهویست کوردستان فهرامۆش بکات و لهسهر حیسابی کوردستان دەسەڵاتی خۆی بههێز بکات، جگە لەوەی نەیتوانی شەقامی عێراقی و خۆپیشاندەرانی ناڕازی رازی بکات“.
ڕوونیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان پەرلەمانتارانی کورد لە عێراق هەرچەندە لە بەغدان، بەڵام لە کوردستان دەنگیان هێناوە و پێویستە داوای مافەکانی گەلی کوردستان بکەن، بۆیە ”دەبوایە ئهحمهدی حاجی رهشید له رێچکه کوردستانییهکه دهرنهچێت و بهیهک دهنگ لەگەڵ پەرلەمانتارانی دیکەی کوردستان داواکاریی خهڵکی کوردستانیان به بهغدا بگەیەندایە“.
محەمەد تۆفیق عەلاوی کە پێشتر لە لایەن سەرکۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی تازەی حکوومەتی عێراق راسپێردرابوو، بەهۆی شکسهێنانی لە رازیکردنی کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی پێکهاتەکانی (کورد، سوننە و بەشێکی شیعە)، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، پاشەکشەی خۆی لە پێکهێنانی حکوومەت راگەیاند.
باسنیوز
