هاتوچۆى سلێمانى كاره‌كانى ڕاده‌گرێت

هاتوچۆى سلێمانى كاره‌كانى ڕاده‌گرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك كاره‌كانى ڕاده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و، تێیدا ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران‌ و هاووڵاتییان كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی‌ له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا و به‌هۆى سه‌لامه‌تیی هه‌موان، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 4/3/2020ه‌وه‌ تاوه‌كوو ڕۆژى 15/3/2020، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی نه‌كه‌ن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان".

به‌پێى زانیاریی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێت، تا ئێستا پێنج حاڵه‌تى تووشبوو به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا، له‌ سلێمانى تۆمار كراون.











باسنیوز

Top