بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر: مامەڵەی تازەکردنەوەی نشینگە ناکەین
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠، یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، راگەیاند، پێشتر ئەو بەهۆی نەبوونی نشینگەی درێژخایەن، مانگانە چووەتەوە نێو سنووری دەوڵەتی ئێران و دواتر هاتووەتەوە نێو هەرێمی کوردستان و بەم شێوەیەش ماوەی مانگێک بۆی هەبووە بمێنێتەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو ڕێکارانەی لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە نێوان هەردوولا گیراوەتە بەر، ئەوان ناتوانن ئێستاش هەمان کار بکەن.
لەمبارەیەوە عەقید شێخ کامیل، بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای هەولێر راگەیاند، ئەوان کەس دەرناکەن، بەڵام مامەڵەی تازەکردنەوەی نشینگە ناکەن.
گوتیشی: ”ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت نشینگە دەربهێنن و مامەڵەی نشینگە بکەن، دەتوانن بێن و ئێمە بەیانیش لە دەوامین و کارەکانیان رایی دەکەین“.
باسنيوز
