ئەڵمانیا مەشقەکانی بۆ هێزە عێراقییەکان رادەگرێ و بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێ

 ئەڵمانیا مەشقەکانی بۆ هێزە عێراقییەکان رادەگرێ و بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێ


سوپای ئەڵمانیا مەشقە سەربازییەکانی بە هێزە عێراقییەکان رادەگرێ و لە مەشقکردنیش بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام دەبێت.

بڕیارەکەی سوپای ئەڵمانیا لە رۆژی یەکشەممە 1-3-2020 جێبەجێ کراوە و مەشقکردنی راوێژکارە ئەلمانییەکان بە هێزە عێراقییەکان بۆ ماوەی 14 رۆژ، راگیراوە.

راگرتنی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە عێراق.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)، راگرتنی مەشقەکانی سوپای ئەڵمانیا مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە لە بنکەکانی مەشق لە هەولێر، ناگرێتەوە و راوێژکارە ئەڵمانییەکان بەردەوام دەبن لە مەشقکردن بە پێشمەرگە.

تا ئێستا 13 کەس لە بەغدا، دوو کەس لە نەجەف و دوو کەسیش لە میسان و بابل تووشی کۆرۆنا بوون.







Top