سەرۆك بارزانی په‌یامێكى بۆ ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌

سەرۆك بارزانی په‌یامێكى بۆ ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، په‌یامێكى بۆ ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌دا سوپاسى هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/3/2020، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی، بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكوومەتی تازەی عێراق یەكڕیز بوون، ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە".

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "هاوتەریبیش سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەكەم كە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات، ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی و، هەروەها ڕەچاوكردنی ویستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها گوتیشى: "لەدوای ئەمە عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت".


ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكوومەتی تازەی عێراق یەكڕیز بوون. ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە.

هاوتەریبیش سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەكەم كە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات. ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی و، هەروەها ڕەچاوكردنی ویستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی. لەدوای ئەمە عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت.



مسعود بارزانی

2ـی 3ـی 2020













باسنيوز


Top