ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
دانیشتنی ئاسایی خولەی بەهارەی ساڵی دووه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانی کوردستان کە بڕیارە كاتژمێر 12ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/3/4، بەڕێوە بچێت، تێیدا دەنگ لەسەر پێشنیازه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق دەدرێت.
دەقی بانگهێشتنامەکە و بەرنامەی کاریی پەرلەمان:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م ) له‌ماده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (12)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/4، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بەپێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی کە بڕیارە رۆژی چوارشه‌مه 2020/3/4 بەڕێوە بچێت به‌م شێوەیەی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (12)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/4 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: قبووڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (گوڵستان باقی سلیمان) له (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى)و زیادكردنى بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤـ) به‌پێى حوكمى مادده‌كانى (34،28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،93 ، 96 ، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
باسنيوز
