لە گەرمیانیش بڕیاری ڕاگرتنی پرسە درا

لە گەرمیانیش بڕیاری ڕاگرتنی پرسە درا
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوەیەكی بۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان و یەكێتیی زانایانی ئایینی لقی گەرمیان رێك خست و بە ئامادەبوونی قایمقامی كەلار تێیدا چەند بڕیارێك دەركران.

یوونس ئەحمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە 2/ 3/ 2020 پاش كۆبوونەوەیەك لە ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی ئەوقاف و زانایانی ئایینی و قایمقامی كەلار، بڕیارمان دا بە راگرتنی ڕاگرتنی پرسە تاکوو ڕێکەوتی 21ی ئازاری 2020 لە هۆڵی پرسەی مزگەوتەكان، هاوكات كورتكردنەوەی وتاری هەینی بۆ ماوەی 10 خولەك زیاتر نەبێت."

گوتیشی: "لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی منداڵە چاوگەشەكان كۆبووەنەوەكە داوای كرد سەرجەم نوێژخوێنانی مزگەوتەكان منداڵ لەگەڵ خۆیان نەبەنە نوێژ."

جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، راشی گەیاند: "كۆبوونەوەكە داوای كرد ئەو هاووڵاتییانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە بە زوویی سەردانی ئەو شوینانە بكەن كە بۆیان دیاری كراوه".











باسنيوز


Top