ئه‌وقاف و لیژنەی فەتوای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بڕیار و ڕینماییه‌كیان ده‌ركرد
ئارام شێخ جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خاڵیكمان خسته ڕوو، له‌وانه بڕیارمان داوه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و گیانی هاووڵاتیان ڕێوره‌سمی پرسه و بۆنه گشتییه‌كان ڕابگیرێت هه‌تا كاتێكی نادیار، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، كه نه‌خۆشن، پیر و په‌کكه‌وته‌ن، یا خود منداڵن له‌ڕووی ئاینییه‌وه گوناهبار نابن، ئه‌گه‌ر له نوێژی جه‌ماعه‌ت و نوێژی جومعه ئاماده نه‌بن".
هه‌روه‌ها گوتی: "داوامان له‌و هاووڵاتیانه كردووه، كه له (19|2)وه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌ردانی كه‌ره‌نتینه و نه‌خۆشخانه‌كانیان نه‌كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین سه‌ردانی كه‌ره‌نتینه و نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ین له‌ڕووی ئاینییه‌وه گوناهبارن".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین وه‌كوو ئه‌ركێكی ئایینی و ئه‌خلاقی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه له كه‌ره‌نتینه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، سه‌ردانیان ڕابگرن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، داواش له مامۆستایانی ئایینیی سنووره‌كه‌ش ده‌كه‌ین، پابه‌ند بن به ڕینماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ته‌ندرووستییه‌وه".
باسنيوز
