مەسرور بارزانی گەیشتە پایتەختی ئوردن
کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و بڕیارە لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن کۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عەممان بکرێت.
لەم سەردانەدا هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵای حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن.
باسنيوز
