پارێزگای سلێمانی هۆشداری توند ده‌دات لە هاتنەوەی خەڵک بە قاچاغ
زیاد کاکه ره‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رايگەیاند، لێژنه‌یه‌کی کاتی بۆ چاودێریکردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی دروستکراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 1-3-2020 فەرمانی ئیداری بۆ ده‌رده‌چێت.
زیاد کەک رەزا هەروەها رایگەیاند، ئه‌نجوومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێکۆڵینه‌وه بکات و بزانێ له‌چ شوینێکه‌وه خه‌ڵک به‌قاچاغ دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و لایه‌نه‌کانی لێ ئاگادار دەکه‌ینه‌وه و یه‌که ئیداریه‌کانیش ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که‌س بۆی نییه چاوپۆشی یان کارئاسانی بۆ هاتنەوەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بە قاچاغ، بکات.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سنوورەکانی بەڕووی ئەو وڵاتەدا داخستووە و ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستانی، کە لە ئێرانن، لە کاتی گەڕانەوەی دەبێ ماوەی دوو هەفتە بخرێنە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
باسنيوز
