له سلێمانى نرخ و خشتهى پێدانى كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری كرا
ئهمڕۆ یهكشهممه 1/3/2020، قایمقامیهتى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له ماڵپهڕى فهرمیی خۆى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی، لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ لێژنەی دیاریكردنی نرخ و بەرنامەی مۆلیده ئەهلییەكان كە لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و كۆنترڵی كارەبای سلێمانی، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنەری لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت پێك هاتووە، كۆبووەوه".
باس لهوهش كراوه: "بە گوێری نرخی گازوایل لە بازاڕەكاندا، نرخی یەك كاتژمێرئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانی بە 39 دینار و 23 فلس دیاری كرا و بە لێكدانی ژمارەی كاتژمێری كاركردنی مۆلیدەكان لەگەڵ نرخی یەك كاتژمێر بۆ ئەمپێر، نرخی یەك ئەمپێر بۆ مانگێك دەردەچێت، هەر بۆیە نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە".
له ڕاگهیاندراوهكهدا سەبارەت به خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی سێدا، ئهوه خراوهته ڕوو، كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو، مۆلیدەكان لە ئامادەباشیدا دەبن و كار دەكەن، هەروەها بەیانییانیش لە كاتژمێر 7 بۆ 8ی بەیانی، ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبوو، كار دەكەن، ههروهها لە ڕۆژانی هەینی و پشووه گشتییهكان، بەیانییان مۆلیدەكان كار ناكەن، بەڵام لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆوە كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەكەن".
قایمقامیهتى سلێمانى ڕوونیشى كردووهتهوه، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لە كاتی بڕینی كارەبای نیشتمانیدا، پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی 10 خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
باسنيوز
