ڕاپهڕین.. مامەڵە و دەرھێنانی پاسپۆرت دەوەستێت
ئاودێر عەزیز، لێپرسراوی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە نووسراومان بۆ ھاتووە کە لەپێناو خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو ھەفتەیە مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرھێنانی پاسپۆرت بووەستێنین تا ڕۆژی یەکشەممەی ههفتهى داھاتوو 8/3/2020".
گوتیشی: "لە بڕیارەکەدا ئەوەش ھاتووە کە دەرھێنانی پاسپۆرت تەنیا بۆ حاڵەتی کتوپڕی وەک نەخۆشی، کە ڕاپۆرتی پزیشکی ھەبێت ناوەستێت و کاری پێویستییان بۆ دەکرێت".
لێپرسراوی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین باسی لەوەش کرد، لە ھەفتەی داھاتووەوە مامەڵەکردن و دەرھێنانی پاسپۆرت ئاسایی دەبێتهوە.
باسنيوز
