له سلێمانى دوو لقی هۆڵێكى له‌شجوانى داخران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/2/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌و ڕێنوێنییانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه بڵاوی كرده‌وه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كانی قایمقامیه‌ت هۆڵی له‌شجوانی فتنسی سلێمانی یه‌ك و دوو داده‌خرێت".
گوتیشى: "به مه‌به‌ستی خۆپارێزی و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، ڕێنوێنیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و جه‌ختی له داخستنی مه‌له‌وانگه، هۆڵی له‌شجوانی، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان كردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌م شوێنانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی".
سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی باسى له‌وه‌ش كردووه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، هۆڵی له‌شجوانی فتنسی سلێمانی یه‌ك و دوو داده‌خرێت و به‌هۆی سه‌رپێچیكردنیشه‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
