لە کەلار ۱٦۸ کەس خراونەتە ژێر چاودێریی چڕەوە

لە کەلار ۱٦۸ کەس خراونەتە ژێر چاودێریی چڕەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕایدەگەیەنێت ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە کەلار خراونەتە ژێر چاودێرییەوە گەیشتووەتە ۱٦۸ هاووڵاتی و تا ئێستاش هی حاڵەتێکی گوماناوی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە"لەماوەی ۲٤ کاتژمێری رابردوودا ۲ هاووڵاتى له‌ مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هەرێمی کوردستان و پاش پشكنینی سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌كراون بۆ گەره‌نتینه‌ى كه‌لار".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "له‌نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكى گوماناوی تۆمار نه‌كراوە و كۆی گشتى ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ کەرێنتینەدان گەیشتووەتە ۱٦۸ کەس".

جەخت لەوەکراوەتەوە "له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ هه‌رچوار بازگه‌ى ده‌روازه‌ى گەرمیان به‌ دیوی ناوچه‌كانى تری عێراق (كفری، زینانه‌، شێخ له‌نگه‌ر و ساڵه‌ح ئاغا)، تیمی ته‌ندروستى تایبه‌ت جێگیر كراون و تیمەکان له‌ ۲٤ کاتژمێری رابردوودا پشكنینیان بۆ ۳ هەزار و ٤٦۳ هاووڵاتی کردووە".










باسنيوز

Top