پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد

پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد
پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکی بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر کە تێیدا ئەوە خراوەتە روو کە ئەو کافتریا و نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت، دەبێت دەست بەجێ ئیجرائات بکرێت و نێرگەلەکان دەست بەسەردا بگیرێن، لە هەر شوێنێکیش دووبارە سەرپێچی کرد ئەوە شوێنەکە بۆماوەی هەفتەیەک دابخرێت.

جەختیشکراوەتەوە، لەسەرجەم بازگەکانی سنووری هەولێر لەگەڵ موسڵ، کەرکووک و مەخموور تیمی تەندروستی و پێداویستی پزیشکی دابین کراوە، دەبێت ئەم تیمانە بەردەوام بن لەو بازگانە و رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.









باسنيوز


Top