دیمەنی پێگەیشتنی گوڵەنێرگز لە دەڤەری بارزان

دیمەنی پێگەیشتنی گوڵەنێرگز لە دەڤەری بارزان
بەهۆی بایەخدان بە ژینگەپارێزی جۆرەها رەوەك و گوڵی تایبەتمەند لە دەڤەری بارزان دەڕوێن و ئێستاش وەرزی پێگەیشتنی گولەنێرگەزە و هاووڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی روو لە دەڤەرەكە دەكەن.

سیروان مزووری، خەڵكی دەڤەری بارزان، چالاكی ژینگەپارێزی دانیشتووی شاری سۆران، رايگەیاند: "لە دێرزەمانەوە لە دەڤەری بارزان بایەخ بە بواری ژینگەپارێزی دراوە و یاسایەكی تایبەت دیاری كراوە بۆ پاراستنی ژینگەپارێزی لەو سنوورە، ئەوەش وای كردووە كە جۆرەها پەلەوەر و ئاژەڵی كێوی و رەوەك و گوڵی تایبەتمەند لە سنوورەكەدا هەبێت و ناوچەكە بە نموونەی ژینگەپارێزیی كوردستان دادەنرێت و تەنانەت وڵاتانیش شانازی بەم دەڤەرەوە دەكەن".

گوتیشی: "ئێستا وەرزی پێگەیشتنی گوڵ و گوڵزارە و یەكێك لەو گوڵە تایبەتمەندانەش، گوڵەنێرگزە كە یەكێكە لە گوڵە جوانەكانی سروستی كوردستان و دەڤەری بارزان كە بە گوڵەنێرگز بەناوبانگە، تەنانەت زۆربەی هاووڵاتیانی ناوچەكانی دیكەش بۆ هێنانی گوڵەنێرگز و ئاوێتەبوونیان بەم سروشتە جوانە لەم وەرزەدا روو لە دەڤەری بارزان دەكەن".

ئەم چالاكە ژینگەپارێزە هیواخوازیش بوو، لە دەڤەری سۆرانیش هاوشێوەی دەڤەری بارزان، گرنگی بە چاندنی گوڵەنێرگز بدرێت، چونكە ناوچەی سۆران ناوچەیەكی گەشتیارییە و کەشوهەوایەكی گونجاوی هەیە بۆ رواندنی گۆڵەنێرگز.









باسنيوز

Top