وەزیری تەندروستی: لە 16 خاڵ و بازگە پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆررۆنا دکرێت

وەزیری تەندروستی: لە 16 خاڵ و بازگە پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆررۆنا دکرێت
ئەمڕۆ شەممە وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریی ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرنا، نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی شاری سلێمانیی بەسەر کردەوە.

لەمبارەوە د. سامان بەرزنجی لە پرێس کۆنفرانسیکدا ڕای گەیاند: "ئێمە بە ئامانجی بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆررۆنا (کۆوید ١٩( سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانیمان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەیەکمان کرد کە وەک ئامادەکاری بۆ پلانی دووەم (پلانی B) دانراوە کە ئەگەر هاوت و حاڵەتی تووشبوان هەبێت لێرە ئامادەکارییان بۆ بکرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد: "پاشان سەردانی د. هەڤاڵ ئەبووبەکرمان کرد لە کۆبوونەوەیەکدا بە تێروتەسەلی هەموو خاڵ و ڕێوشوێنەکانمان لەڕووی پزیشکی، لەسەر ئاستی ئیداری و خۆپارێزی و لەڕووی چارەسەرییەوە بابەتەکانمان خستە بەرباس و لەم سەردانە هاوکات تیمی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، تیمی وەزارەتی تەندروستی، ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەت ئامادە بوون کە تایبەت بۆ نەخۆشە گومانلێکراوەکان دیاری کراوە، هەتا پشکنینەکانیان دەردەچێت و لێرەش ڕەوشی تاقیگەی تەندروستیمان بەسەر کردەوە".

وەزیری تەندروستی گوتیشی: "لە ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی و بەتایبەت ئەو نەخۆشخانەیەی کە تایبەت بە کۆرۆنا تەرخان کراوە، ڕێکار و تاقیکردنەوە و پشکنینەکان زۆر بە ڕێکوپێکی ئەنجام دەدرێن و لێرەش هاوشێوەی هەولێر و دهۆک ئامادەکارییە تەندروستییەکان کراون و لەسەر ئاستی کارگێڕیشەوە سوپاس و دەستخۆشی لە یەکە بە یەکەی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەندە تەندروستییەکان و لایەنە ئەمنییەکان دەکەین و هەموومان پێکەوە و وەک یەک تیم کاری باشمان لەپێناو تەندروستیی گشتیدا کردووە و ڕێگرین لە سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسەدا".

د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا دۆزینەوەی حاڵەتمان لا زۆر گرنگە کە ئەگەر هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەکانی باڵا لە هەرێمی کوردستان ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاکان، ژوورە تایبەتەکان لە بەڕیوەبەرایەتییە گشتییەکان لە ئەرکدان و کارەکانیان بەرز دەنرخێنین و لەسەر ئاستی خۆپارێزیش دەروازە سنوورییەکان و بازگەکان و فڕکەخانە و بەتابەتی دەروزەکانمان لەگەڵ شارەکانی خوارووی عێراق لە کۆنترۆڵ دان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ١٦ شوێن تیمی پشکنین دانراوە و ئەو فۆرمە پڕ دەکرێتەوە کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە".












باسنيوز


Top