ئێران: تووشبوانی کۆرۆنا بۆ ٥٩٣ کەس بەرز بووەوە و ٤٣ کەسیان مردوون

ئێران: تووشبوانی کۆرۆنا بۆ ٥٩٣ کەس بەرز بووەوە و ٤٣ کەسیان مردوون
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئاشکرای کرد کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

کەمێک لەمەوبەر، کیان جیهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد، ٢٠٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابدروودا تۆمار کراوە و سەرجەمی توشبووان بۆ ٥٩٣ کەس بەرز بووەتەوە.

هاوکات ئاشکرای کرد کە لە سەرجەمی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، ٤٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٢٣ کەسیش چاک بوونەتەوە کە ٣ کەسیان لە پارێزگای سنە و ٣ کەسی دیکەشیان لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.











باسنيوز


Top