ڤیان سه‌بری: سێ داواكاریی سه‌ره‌كیمان لە محەمەد تۆفیق عەلاوی هه‌یه
د.ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، له‌سه‌ر داوای محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ئاداری ٢٠٢٠ دواخراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە داواکارییەکەی عەلاوی بۆ ئەوە بووە، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی (شیعە، سوننە و کورد) بکات، چونکە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ”بە هەموو توانایانەوە تەنیا ١٠٠ پەرلەمانتاریان بۆ کۆکرایەوە“.
ڤیان سەبری دووپاتی کردەوە کە داواکارییەکانی کورد بریتین لە سێ داواکاری، ئەوانیش (شەراکەت، تەوازن و تەوافوق)ن کە ”بۆ ئێمە ئەم سێ خاڵە گرنگە، هەرچەندە وادیارە لەم کابینەیەدا بە باشی رەنگ ناداتەوە، بۆیە دواجار سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بڕیار دەدات کە ئایا دەنگ بە کابینەکە بدەین یان نا؟“.
باس‌نیوز
