وەزیری تەندروستی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە سلێمانی بەسەر دەکاتەوە
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خۆپارێزی لە شاری سلێمانی بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە سەرۆکایەتیی شاندێک، گەیشتە سلێمانی.
سامان بەرزنجی راگەیاند، لە سلێمانی رێکارەکانی خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەر دەکاتەوە.
تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون نە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش چەندین رێکاری بۆ رێگرتن لە هاتنی ڤایرۆسەکە بۆ هەرێمی کوردستان، گرتووەتەبەر.
باسنيوز
